راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، یۆرگن كڵۆپ كه یانه‌كه‌ی بووه‌ته پاڵه‌وانی ئه‌م خوله‌ی پرێمیه‌ر لیگ، بە باشترین راهێنه‌ری ساڵ هه‌ڵبژێردرا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌كانی ئینگلته‌راوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه کە له ده‌نگدانێكدا له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌كاندا، راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیی، یۆرگن كلۆپ كه دوای ٣٠ ساڵ لیڤه‌رپوولی كرد به پاڵه‌وان، بە باشترین راهێنه‌ری ساڵ هه‌ڵبژێردراوه.
بۆچوونی یۆرگن كلۆپ له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌رگیراوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه وه‌رگرتنی ئه‌و جامه‌ی كه به ناوی راهێنه‌ری ئه‌فسانه‌یی یانەی مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌لێكس فێرگسۆن-ه‌وه ناونراوه، مایه‌ی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆی و سوپاسی هانده‌رانی لیڤه‌رپوولی كرد كه رۆڵیان له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و و یانه‌كه‌یدا هه‌بووه.
ئه‌لێكس فێرگسۆن كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری یه‌كێتییه‌كه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لیڤه‌رپوول له وه‌رزی ٢٠١٩-٢٠٢٠دا ئه‌دایه‌كی نائاسایی پێشكه‌ش كردووه و كلۆپ رۆڵی گرنگی له‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا هه‌بووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، هەروەها باس له‌وەیش كراوه کە راهێنه‌ری یانه‌ی لیدز یونایتد، مارسێلۆ بیێڵسا كه توانیویه‌تی دوای ١٦ ساڵ یانه‌كه‌ی بۆ پرێمیه‌ر لیگ سه‌ربخات، بە باشترین راهێنه‌ری ساڵ له خولی پله یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.