Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:34

کوژرانی 3 خۆپیشاندەری دیکە لەبەغدا راگەیەندرا

21ی دیكەیش برینداربوون
کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند كە لە میانی رووبەڕوووبوونەوەكەی دوێنێ دووشەممە، نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا، سێ خۆپیشاندەر كوژراون و 21ی دیكەیش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بڵاوی كردەوە، ئەوەی بە بەڵگە كردووە كە لە میانی رووبەڕوووبوونەوەكەی دوێنێ دووشەممە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا، سێ خۆپیشاندەر كوژراون و 21ی دیكەیش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەكەدا، كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئیدانەی بەكارهێنانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاستی بەغدای كردووە و داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە بەپەلە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان رابگەیەنێت و بكوژانی خۆپیشاندەرانیش راپێچی دادگا بكات.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا، كۆمیسیۆنی ناوبراو داوای لە هێزە ئەمنییەكان كردووە كە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن و داواشی لە خۆپیشاندەران كردووە كە خۆیان بە دوور بگرین لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا.

چەند رۆژێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بە خراپی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان بەتایبەتیش كارەبا لە شاری بەغدا و ژمارەیەك شار و شارۆچكەی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەنجام دەدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.