Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:30

پاره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌ش ده‌کرێت

بۆ مانگی3 ‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی چەمچەماڵ وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ مانگی3 راگەیاند.

 
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایه‌تی پەروەردەی چەمچەماڵ رایگه‌یاند  ئاگاداری سەرۆکی لیژنەی خەرجی‌ سەرجەم قوتابخانەکان دەکاتەوە کە رۆژی چوارشەممه‌ 29ی 7ی 2020، کاتژمێر 10ی‌ سەرلەبەیانی سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی‌ وانەبێژ.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو مووچەیەی‌ دابەشدەکرێت، مووچەی‌ مانگی 3ی 2020ه‌، سێ رۆژی کۆتایی مانگی 2.

پەروەردەی چەمچەماڵ ده‌شڵێت لەکاتی‌ هاتن بۆ وەرگرتنی‌ مووچەکان، پابەندی‌ رینمایه ته ندروستییەكان بن. 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.