وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 28 ى 7 ى 2020 ، به‌ئاماده‌بوونى د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان ، ئۆلیڤیێ دێکۆتینی كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان 100 هه‌زار ماسكی هەرێمی ئیلدۆی فەرەنسای پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان كرد
دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وەزیری تەندروستی خۆشحاڵی و سوپاسگـوزاری خۆی و خەڵکێ هەرێمی کوردستانی بۆ ( هەرێمی ئیلدۆى فەرەنسا) دەربڕی بۆ هاوکارییەکەیان، وە هیوای خواست ووڵاتان هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئۆلیڤیێ دێکۆتینی كونسوڵی گشتی فەرەنسا له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ، بەڵێنەکە بەجێگەێنرا، ئەمڕۆ گەیشتنی کەل و پەلی پزیشکیی بۆ هەولێر کە پێش10 رۆژ ژان ییڤ لو دریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق و هه‌ولێر بەلێنی دابوو بۆ یارمەتیدانی کوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کورۆنا، لە رێگای فرۆکەیەکی مرۆیی کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە رێکخرابوو.
ئۆلیڤیێ دێکۆتینی كونسوڵی گشتی فەرەنسا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، بە ناوی هەرێمی ئیل دۆ فرانس، ئەم بەیانییە 100 هەزار ماسکم رادەستی وەزیری تەندروستی کرد بۆ هەرێمی کوردستان لە رووبەرووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کورۆنا
وتیشى هەرێمی ئیل دۆ فرانس لەگەڵ هاوبەشە کوردەکانی دەبێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ- شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.