Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:37

ھاتوچۆکردن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەستی پێکردۆتەوە

ھەنگاوی یەکەم ھاتوچۆکردن سنووردار دەبێت
کوردستان TV
100%

عەبدوڵڵا ئاکرەیی: بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە ھاتوچۆکردن لە مەرزەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەستی پێکردۆتەوە.
 بەڵام ھاتوچۆ کردنەکە بە شێوەیەکی گشتی نییە و سنووردار کراوە.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو ھەنگاوی یەکەم بڕیار دراوە ئاسانکاری بۆ ئەو کەسان بکرێت کە ھاتوچۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ده‌كه‌ن، بۆ نموونە ئەو کەسانەی لە پڕۆژەکان کار دەکەن یاخود ئەندازیارن یان بازرگانن یاخود ئیقامەیان ھەیە یان نەخۆشن، رێگایان پێدەدرێت بچن بۆ ئێران و بگەڕێنەوە و بە پێچەوانەشەوە ئێرانیش رێگرییان لێ ناکات و ئاسانکارییان بۆ دەکات، کە خەڵکی ئێمە له ئێرانەوە بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و لە مەرزەکانی ئێمەش پێشوازییان لێ دەکرێت.

گوتیشی: وەکو ھەنگاوی یەکەم ھاتوچۆکردن سنووردار دەبێت و بڕیارە بە قۆناغ ھاتوچۆ کردن ئاسایی بکرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا تەنھا بەو شێوەیە دەبێت تا رێنمایی نوێ دەردەچێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
 ئاماژەی به‌وه‌شدا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە و لە ئێستادا زیاتر ئاسانکاری بۆ بازرگانان دەکرێت بۆ ھاتوچۆ کردن و ھاوردە کردنی کەلوپەل، لە ھەر مەرزێکیش رۆژانە نزیکەی حه‌فتسه‌د بارھەڵگر کەلوپەل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکەن و ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەرێم و ئێران دەگاتە ٤ملیار دۆلار.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.