ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد كە لە میانیدا داوا لە وەزیرەكان كرا پلان بە ئامانجی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دابنێن.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد كە لە میانیدا داوا لە وەزیرەكان كرا پلان بە ئامانجی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دابنێن.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو و رایگەیاند لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، جەختكراوەتەوە لەسەر ئەوەی كە حكوومەت هەموو هەولێكی خستووەتەگەڕ بۆ لابردنی ئاستەنگەكان و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا داوا لە وەزیر و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كراوە كە بڕیارەكانیان جێبەجێ بكەن و هەر كەسێك كۆسپ لەبەردەم جێبەجێكردنی بڕیارەكان دروست بكات، ئەوا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
ئەوەیش خراوەتەڕوو كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، داوا لە وەزیرەكان كراوە كە گوێ لە خۆپیشاندەران بگرن و پلانیش بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دابنێن.
لە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق باس لەوە كراوە كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر ئەوەی كە هێزە ئەمنییەكان پابەندبن بەوەی کە گیانی خۆپیشاندەران بپارێزن و بەرگرییان لێ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.