وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت: په‌لامار و له‌شكركێشیه‌كانی سه‌رسنوور، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش، پرسی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری و دۆخی سه‌ختی دارایی هه‌رێم، وا ده‌خوازێت له‌ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر یه‌كهه‌ڵوێستتر بین.
ئه‌م ووتانه‌ی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی ئاماده‌بوونی له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 6 ی ئاسایی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌م، بریتیی بوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر (دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ره‌وشی ئێستای ناوچه سنوورییه‌كان).
لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمه‌رگه، لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له‌په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرتی هاوبه‌شی خۆیان خوێنده‌وه و دواتر ده‌رگای پرسیار به‌رووی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی دۆخی ئێستای ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كان باش نیه و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی تا پێكه‌وه خاڵی هاوبه‌ش دابنێن به‌ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه، كه بۆته مه‌یدانی چالاكی و كار و كرده‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، ووتیشی: پێشووتر هۆشداریمان داوه، كه پاراستنی سه‌رو ماڵی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه به‌هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقی و ئه‌و هێزانه‌یه كه له‌و ناوچانه‌دان.
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی: هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی باش چوونه‌ته پێش و له‌هه‌وڵداین هه‌رچی زووه بگه‌ینه رێككه‌وتن.
له‌سه‌ر پرسی كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ماوه‌ی سالێكی ئه‌ركماندا كاری زۆر و قسه‌ی كه‌ممان كردووه، هه‌ر له‌رێكخستنه‌وه‌ی ته‌شكیلاتی نوێی لیواكان، نه‌هێشتنی ئابوونه‌ی حزبی، ره‌تكردنه‌وه‌ی سزای سیاسی و به‌دیسپلین كردنی ئه‌ركی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌و جێبه‌جێ كردنی یاسای چاكسازی وه‌زاره‌ت و له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی ناو یاسای چاكسازی په‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌به‌رامبه‌ر په‌لامار و پێشێڵكارییه‌كانی سه‌رسنوور، وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی: به‌پێی مادده‌ی 110 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، حكومه‌تی عێراق پابه‌نده به رێگریكردن له‌هه‌ر ده‌ستدرێژی و پێشێڵكاریه‌ك كه ده‌كرێته سه‌ر سنووره‌كانی.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئێمه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینین، دراوسێتی وڵاتان له‌سه‌ربنه‌مای رێزگرتن وئاشتیی پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بێت. له‌مڕوەشه‌وه هه‌میشه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی بۆ كێشه‌و گرفته‌كان كردووه.
په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته وه‌زیری پێشمه‌رگه روونی كرده‌وه، جێگه‌ی داخه له‌ئه‌نجامی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و ناوچانه بوونه‌ته قوربانی و وێڕای زیانی گیانی زۆر، به‌هه‌زاران خه‌ڵك ئاواره بوون و به‌سه‌دان گوند و دێهات وێرانكراون، سه‌ڕه‌رای سوتانی پوش و پاوانی هاوڵاتیان، بۆیه هه‌رچی زووه پێویست ده‌كات حكومه‌تی عێراق كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانی خۆی به‌گه‌ڕبخات تا به‌ر به‌و وێرانكارییه بگیرێت و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانیش بكرێته‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیشی كرده‌وه، چه‌ندین جار به به‌رپرسانی په‌كه‌كه راگه‌یاندراوه، چیتر بیانوو نه‌ده‌ن به‌توركیا و له‌و ناوچانه دووربكه‌ونه‌وه كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌زه‌ره‌رو زیانی گوندنشینان و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌وێته‌وه، هیواشی خواست له‌بری زمانی چه‌ك. زمانی گفتوگۆ و دیاڵۆگ بكرێته بنه‌مای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و شه‌ڕو ماڵوێرانی له‌وولاتی ئێمه‌و هه‌موو لایه‌ك دووربخرێته‌وه.
له‌كۆتایشدا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵومه‌رجی ئێستای هه‌رێم و ناوچه‌كه، په‌لامار و له‌شكركێشیه‌كانی سه‌رسنوور، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش، پڕۆسه‌ی ته‌عریبی ناوچه كوردییه‌كان، پرسی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری و دۆخی سه‌ختی دارایی، هه‌رێمه‌كه‌مان له‌مه‌ترسیدایه‌و، وا ده‌خوازێت هه‌مووان له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی باڵای نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی دابین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دۆخی مه‌ترسیداری ئێستای هه‌ریمی كوردستان و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەخت و دژوارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.