Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:31

تەندروستی عێراق: 77 که‌سی دیکه‌ به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

3000 تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%


تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا ژمارەی چاكبووەكانی كۆرۆنا زۆرتربووە لەوانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوو. 
 
 له‌راگه‌یاندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا  دوو هەزارو 747 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون

راشیده‌گه‌ێنێت له‌و ماوه‌یه‌دا 77 كه‌س به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌  و هه‌روه‌ها  سێ هەزار و 918  تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

ئاژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تا ئێستا له‌پارێزگاكانى عێراق 115 هه‌زار و 332 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و چوار هه‌زار و 332 كه‌سیش  گیانیانلەدەستداوە، 81 هەزار و 62 توشبووش چاکبونەتەوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.