ئەیاد حاجی نامق ئەمینداری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان، سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و ئەو خۆپیشاندانانەی ئەو دواییەی پارێزگاكانی عێراق و قەیرانەكانی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند كە بارودۆخەكە تەنها لە ناوەوەی عیراق نیە ، واتا تایبەت نیە بە ناوخۆی عێراق بەڵكو فاكتەری دیكەی هەرێمی و دەرەكی هەیە. ململانێكان لە جەمسەرییەتی دەرچووە و زیاتر پەرش و بڵاوەی پێوە دیارە وەك ئەوەی ئیسرائیل و باشووری لوبنان، و چەندین ملمڵانێی دیكە كە لەناوچەكەو لە جیهان روودەدەن .
روونیشیكردەوە كە عێراق لەناو كێشەیەكی گەورەدایە ، هاتنی مستەقا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمری واقیع بوو سەپێندرا بە سەر شیعەكان
ئێستا هەوڵ دەدرێت كازمی بەرەو چەند شەرێك رابكێشن كە خۆی نایەوێ ، وەك ئەو هێرشەی كازمی بۆ سەر گروپێكی حشدی شەعبی كێشەكی سەرەكی هەیە لە عێراقی تازە ئەویش ململانێی نێوان سوپا و حشدە كە هیچ كاتێك یەكتر ناگرنەوە . حشد دەیەوی ببیتە بەدیلی سوپا .
شیعەكان شەرە لە سەر دەسەڵات و سەپاندنی هێز دەكەن ، باوەڕی شیعەكان جیان ، ناكۆكییەكی داپۆشراو لەو بیروبۆچوونە جیاوازانە هەیە بەرژەوەندییەكان زیاتر رۆڵ دەبینن .
سەبارەت بە پێگەی كورد و رۆڵی ئایندەی كورد لەو گێژاوە سیاسییەی عێراق ئەیاد نامق روونیكردەوە كە ئێمە وەكو كورد پێویستە ئاگاداری ئەو گۆرانكارییانە بین كە لە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست روودەدەن .
چونكە ئەگەر هەیە لە هەر چركە ساتێكدا شەڕیكی گەورە رووبدات .
سەبارەت بە حكومەتەكەی كازمی ، راستیەك هەیە كازمی هاتۆتە سەر خەزێنەیەك كە زۆر دژوارە .
عێراق 30% لە ژێر هەژاری دان جگە لە ناكۆكیەكانی ناوەخۆ .ئەو خۆپیشاندانانەی ئێستا دەستی حیزبە شیعەكانی تیایە ، ئەو كەسانەن كە دەیانەوێت لە كازمی بدەن ، كە هەوڵی داوە پارەی دزراوی عیراق بگەرینیتەوە .
دەیانەویت وا لە كازمی بكەن نەهێڵن كارنامەی خۆی جیبەجی بكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.