Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 15:10

دکتۆر عومەر صالح : هەستی نیشتیمانی بوون لە لایەن تاکی عێراقی نەماوە

كورد بەرامبەر بە عێراق پێویستی بە وتارێكی سیاسی یەكگرتوو هەیە
دكتۆر عومەر صاڵح : هەستی نیشتیمانی بوون لە لایەن تاكی عێراقی نەماوە
کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشدار بوون  لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان دكتۆر صالح عومەر مامۆستای زانكۆ روونیكردەوە كە سەرەتای سالی 2003 شیعەكان بە گشتی یەكگرتوو بوون  ، بەلام ئیستا بەرەو پەرتەوازی رۆیشتوون ، زیاتر كەسەكان هەوڵ دەدەن پێگەی سیاسی وڵاتی بگرنە دەست ، ئەوەش ئیستا زۆر زەق بۆتەوە . ئەمەش وای كردووە دەستتیوەردانی دەرەكی زیاتر بێت .

شیعە دابەش بوون بە سەر چەند لایەنێك ، هەیە لە ئێران نزیكن ، هەیە لە ئەمریكا نزیكن ، واتا ئیستا وتارێكی یەكگرتووی شیعە نیە ، نەك تەنها شیعە بەڵكو سوننە مەزهەبیش بەهەمان شێوە ، بۆ كوردیش بەهەمان شێوەیە ، ئیستا پەرلەمانتاری كورد هەیە بەرگری لە مافەكانی گەلی كورد ناكات لە عێراق بەڵكو هەوڵی شەخصی دەدات لە لێدوانەكانیدا

سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی ئەو دواییەی چەند ناوچەیەكی عێراق روونیكردەوە  خۆپیشاندانەكان سروشتین خەڵك نارازییە ، نەبوونی كارەبا وەكو پێویست ، نەهاتنە دی بەڵێنەكانی كازمی لەو ماوەیەدا هەمووی بە بیروبۆچوونی خەڵكی عێراق كازمی سەركەوتوو نەبووە  

 راشیگەیاند كە لە عێراق كیشەی دیكە هەن وەك كێشەی نێوان هێزە ئەمنییەكان ، بۆ كۆنترۆڵكردنی خالە سنوورییەكان

هەروەها عیێراق سیستەمێكی بەهێزی نیە . نەیتوانییوە دیموكراسیەت پەیرەو بكات ، كار بە دەستووروویاسا ناكرێت

 لە لایەكی دیكەوە هەستی نیشتیمانی بوون لە لایەن تاكی عێراقی نەماوە

 

 سەبارەت بە هەلبژاردنی پێشوەختە صالح گوتی :

دوو سال پیش ئیستا ریژەی بەشدار بوون لە هەلبژاردنەكان لە 30% بوو یان كەمتر

ئەگەر ریگا لە هاووڵاتیان بدریت بەشدارییەكی كارا ناكەن

بۆیە پێویستە گۆرانكاری لە تەواوی سیستەمی سیاسی عێراق بكرێت . گۆرانگاری لە نوخبەی سیاسی بكرێت .

سەبارەت بە رۆڵی كورد لە ئایندەی عێراق رایگەیاند كورد پێویستی بە وتارێكی سیاسی یەكگرتوو هەیە بەر لە هەموو شتێك . پێناسەی خۆی بكات كە چۆن  مامەڵە دەكات  لە گەڵ عێراق و لە گەڵ وڵاتانی دیكەی جیهان

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.