Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 15:13

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌

هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌یانم
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشى له‌خانه‌واده‌ و كه‌س و كاری خاتوو جیهان ره‌شیدی سندی ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، پرسه‌ و سه‌‌رخۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوكارانى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان خوالێخۆشبوو خاتوو جیهان ڕه‌شید سندى ده‌كه‌م كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ كتوپڕ كۆچى دوایى كرد. هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌یانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و ئارامى و دڵنه‌واییش به‌ هه‌موو لایه‌كیان ببه‌خشێت.

ده‌شڵێت ، خوالێخۆشبوو نموونه‌ى كارامه‌یى و ڕاوێژكارێكى لێهاتووى شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموونێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستپێشخه‌ر بوو كه‌ هه‌میشه به‌ خه‌مخۆرى و‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌رك و كاره‌كانى به‌ ڕێكوپێكى ئه‌نجام داوه‌ و جێپه‌نجه‌ى به‌ چه‌ندین كارى سه‌ركه‌وتووى ساڵانى ڕابردووى بوارى پسپۆڕیى خۆیه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دیاره‌. 


نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بێگومان كۆچى ناواده‌ى ئه‌و، بۆشایییه‌ك جێده‌هێڵێت و بۆ هه‌میشه‌ له‌ یادى ئێمه‌ و هاوكارانیدا ده‌مێنێته‌وه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.