له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه رۆژى سێشه‌ممه 28 ى 7 ى 2020 ، هۆڵەندا بەرنامەیەكی نوێی چوارساڵی (8 ملیۆن یۆرۆ) ی رایگەیاند بۆعێراق و هەرێمی كوردستان كە بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵە.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ راشیده‌گه‌ێنێت، پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندی بۆ هاوكاری پەرەپێدان و بازرگانی بیانییەوە فەندكراوە، لەلایەن گروپی پەرەپێدانی ئوردنی، ڕاوێژكاری ئیكۆ (ECO Consult) و بە هاوبەشی كۆمپانیای دێلفی (Delphy) هۆڵەندی بۆ زانیاری و ڕاوێژكاری كـشتوكاڵی جێبەجێدەکرێت.
كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پرۆژەكە یارمەتی دەرە بۆ بەرەوپێشبردنی سیستمی بە بازاڕكردن و فرەچەشنكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی و راهێنانی جوتیارەكان و سوود بینین لە تەكنەلۆژیا.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.