زانا خالد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە دوو رۆژی رابردوو دانیشتنی پەرلەمان بەردەوام بوو تا 9ی ئەمشەو ئەو دانیشتنە تایبەت بوون بەبارودۆخی هەرێمی كوردستان و خەڵكی هەرێمی كوردستان ، لە دانیشتنەكانی دوێنێ زیاتر پەرلەمانتارانی كوردستان بە دوورودرێژی باسی ناوچە سنوورییەكان و تۆپپارانكردنیان لەلایەن سوپای توركیاوە هەروەها بابەتی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە گەڵ تیمی حكومەت تاوتۆی كران .
لە دانیشتنی ئەمرۆش زیاتر پرسی دارایی و بژێوی خەڵكی كوردستان لە گەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتۆی كران لە گەڵ پرسی تەندروستی خەڵكی كوردستان .
دواتر پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پرسێكی دیكە بوو كە بە درێژی باسی لێوەكرا كە حكومەت هەموو هەوڵی داوە كێشەكان لە گەڵ حكومەتی فیدرال چارەسەری بكات بەڵام گرفتەكە لەلای حكومەتی هەرێم نیە بەڵكو حكومەتی عێراقی هۆكارێكە بۆ پەكخستنی چارەسەركردنی كێشەكان ،
زانا خالد گوتی وەلامی تیمی حكومەت راستگۆیانە بوو ، واقیعی بوون ، بەلام تا چەند ئیمە موقنعین ، وتی من وەك پەرلەمانتارێك موقنیع نیم چونكە باسیان لە ناشەفافیەتی داهاتە نەوتیەكان كرد باسیان لە نەگەرانەوەی داهاتی خالە سنووریەكان كرد ، كۆمەڵێك بابەتی دیكە كە ناعەدالەتی تێدایە .
لە 2 برگەی بەرنامەی كار دانیشتنەكە بە نهێنی بەرێوەچوو كە تایبەت بوون بە باری ئەمنی و سیاسی هەرێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.