له‌كه‌ركوك وه‌رگرتنی پاره له كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ به‌خاكسپاردنیان، ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی چوار رۆژه ته‌رمی سێ هاووڵاتی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه له پزیشكی دادوه‌ری كه‌ركووك ماونه‌ته‌وه و وه‌ك كه‌سوكاریان ده‌ڵێن، ته‌ندروستی كه‌ركووك ئاماده‌نین راده‌ستییان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به خۆیان به خاكیان بسپێرن.
كه‌سوكاری ئه‌و قوربانییانه ده‌ڵین، ته‌ندروستی كه‌ركووك بۆ ناشتنی هه‌ر ته‌رمێك بڕی ٦٠٠ هه‌زار بۆ یه‌ك ملیۆن دیناریان لێ وه‌رده‌گرن.
له‌مباره‌یه‌وه هیجران ئه‌سخه‌ر كه زاواكه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانی له‌ده‌ستداوه به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه، ماوه‌ی چوار رۆژه جه‌نازه‌كانمان له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركووك ماوه‌ته‌وه و نامانده‌نه‌وه و له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك ده‌ستی ده‌ستیمان پێ ده‌كه‌ن و ناشهێڵن خۆمان مردووه‌كانمان بنێژین.
هه‌روه‌ها گوتی: داوا له به‌رپرسان ده‌كه‌ین یارمه‌تیمان بده‌ن چونكه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره و كێشه‌ی بێ ئاوی و بێ پاره‌یی هه‌یه و لێره كه‌سمان لێ مردووه له‌لایه‌كی تر نه‌خۆشمان هه‌یه و ئیش و كاریشمان نییه.
گوتیشی: ته‌رمه‌كان ووشك بووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه.
ژێده‌ر / AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.