له وڵاتی میسر دكتۆر (محمد مشالی) كه به دكتۆری هه‌ژاران ناسرابوو له‌ته‌مه‌نی 80 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
دكتۆر محمه‌د مشالی ده‌رچووی كۆلیژی پزیشكی "كۆشكی ئه‌لعین" بوو له ساڵی 1967 تێكرای نمره‌كانی 99% بوو به‌یه‌كه‌می خوولی خۆی ده‌رچووه ، ئه‌م دكتۆر دوایی كۆچكردنی باوكی بژێوی خێزانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، بۆیه له‌ته‌كه خوێندنی كاریش ده‌كرد.
دكتۆر(محمد مشالی ، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له منداڵاكان له ژێر ده‌ستی ده‌مرێت ، چونكه خێزانی مناڵه‌كه نه‌یانتوانی ده‌رمان بۆ منداڵه‌كه دابین بكه‌ن ، ئیتر له‌وه رۆژه‌وه ،دكتۆر محمه‌د ، هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ژاران ته‌رخان كردوه، بڕیاریدا بێ به‌رامبه‌ر هه‌ژاره‌كان چارسه‌ر بكات.
دكتۆر محمه‌د" 50" ساڵه بێ به‌رامبه‌ر هه‌ژران چاره‌سه‌ر ده‌كات ته‌نیا 10 جونه‌ی میسر(كه‌متر له یه‌ك دۆلارێك) وه‌رده‌گرت ، هه‌نێك جاریش ئه‌وانه‌ی پاره‌یان نه‌بوو بۆكرینی داوده‌رمانی پاره‌ی پێده‌دان.
شایانی باسه دوائه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه كه دكتۆرمحمه‌د به‌خۆرایی چاره‌سه‌ری هه‌ژران ده‌كات ، سه‌رمایه‌دارێكی كه‌نداو ، بڕی 20 هه‌زار دۆلار و ئۆتۆمبیلێكی بۆ ده‌نێرێت ، به‌ڵام دكتۆر محمه‌د سه‌رجه‌م پاره‌كه به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش ده‌كات ، ئۆتۆمبیله‌كه‌ش ده‌فرۆشێت كه‌رسته‌ی پزیشكی بۆ نۆرینگه‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌م دكتۆره تا مردیش نه ئۆتۆمبیل نه ته‌له‌فۆن.
ورگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران
ژێده‌ر: ئه‌هرام
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.