شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند بۆمبێكی چێنراو له نێو مینی پاسێك له جۆری كیا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س برینداربوون.
شانه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆمبێكی چێندراو له‌نێو مینی پاسێك له جۆری كیا له نزیك وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی گه‌یلانی له ده‌روازه‌ی رێگای خێرای به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئاكامدا پێنج هاووڵاتی نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه برینداربوون و زیانی ماددیش به‌ر ئۆتۆمبێڵه‌كه كه‌وتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.