Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:18

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چیای شەکیو له‌ سیدەکان بۆردومان دەکەن

چەندان گولـله‌ی دۆشکە و بیکەیسی بە خانو و ماڵى هاووڵاتیان کەوتوون
کوردستان TV
100%

كاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا کوێستانەکانی دووریە و چیا سۆرکیان لەبناری چیای شەکیو بەچڕی تۆپباران کرد.

شایه‌نی باسه‌ تۆپبارانەکە لە نزیک ھاووڵاتیان و كاسبكارانی ناوچەکە بووە و ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵک کۆچەرییەکانی ئەو سنوورە دروست کردووە.
بەپێی زانیاریەکانی کوردستان تیڤی کە لە خەڵكی ناوچەکە بەده‌ستى گەیشتوون، لەکاتی تۆپباران کردنەکە دا چەند گولـله‌ تۆپێک بە نزیک ژمارەیەک ھاووڵاتی کەوتوون، کە بۆ ھێنانی جاترەو گژوگیا چوونەتە بناری چیای شەکیو، ھەرچەندە لە سەرەتادا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئافرەتێک بەھۆی تۆپبارانەکە بریندار بووە، بەڵام دوای بەدواداچوون دەرکەوت کە تۆپبارانەكه‌ جگە لە ترس ودڵەڕاوکێ و زیانی ژینگە و ماددی ھیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە بەردەوام ناووچە سنووری چیا و کوێستان و گوندو ئاوایەکانی دەڤەری سیدەکان بۆردوومان و تۆپباران دەکرێن، ھاوکات شەوی ڕابردووش دوای پێکدادانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا لەچیای دێڵ تەقە لە گوند و ئاواییەکانی کونەرەو شێلکاو ناومێرگان کرا، بەپێی قسەی دانیشتووانی ئەو گوندانەش لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانانە چەندان گولـله‌ی دۆشکە و بیکەیسی بە خانو وماڵى ھاووڵاَتیان کەوتوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.