وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پێشبینی هاتنی شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی كۆرۆنا ده‌كات و ده‌شڵێت: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما رێگری له زيادبوونی ژماره‌ی تووشبووان نه‌كردووه.
حازم جومه‌یلی، بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: عێراق تا ئێستا له شه‌پۆڵی یه‌كه‌می كۆرۆنادایه و تا ئێستاش ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه .
هه‌روه‌ها بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: له‌به‌ر نه‌بوونی چاره‌سه‌رو پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتیان، پێشبینی ده‌كه‌ین شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی كۆرۆنا عێراق بگرێته‌وه.
جومه‌یلی گوتیشی: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، هیچ رێگرییه‌كی له زيادبوونی ژماره‌ی تووشبوون به‌كۆرۆنا له‌عێراق نه‌كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.