Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:29

له‌سیده‌کان هاوکاری ماددی به‌سه‌ر زیان لێکه‌وتووانی ناوچه‌ سنوورییه‌کان دابه‌شکرا

بۆ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك بڕی 400 دۆلار
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 29 / 7 / 2020  ڕێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، به‌ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی سیده‌كان، بڕێك ھاوكاری به‌سه‌ر گوندنشینان  و ئه‌وھاووڵاتیانه‌ی كه‌به‌ھۆی بۆردومانی سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كان، زیانی مادییان به‌ركه‌وتووه‌ ، دابه‌شكرا .

77

وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان ئاماژه‌ی پێكرد، هاوكارییه‌كه‌  به‌سه‌ر 50 خانه‌واده‌ی گوندنشینه‌ سنوورییه‌كان دابه‌شكراوه‌ و بۆ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كيش بڕی (400) دۆلاریان پێدراوه‌.

به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان، ئه‌مه‌ بۆ جاری دووه‌مه‌ ، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ،ھاوكاری ئه‌و په‌نجا خانه‌واده‌یه‌ ده‌كرێت .

مه‌هدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.