Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 12:07

کۆرۆنا بازاڕی ئاژه‌ڵانی سست کردووه‌

ساڵانه‌ له‌م كاته‌دا كڕیاری زۆرتری هه‌بوو
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و رێوشوێنه‌كانی به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی و ئه‌نجام نه‌دانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، سستی به‌ بازاڕه‌كه‌وه‌ دیاره‌ و كاسبكارانی بازاڕه‌كه‌ش گله‌یی ده‌كه‌ن له‌ زۆری ئاژه‌ڵی هاورده‌كراو.  

كاسبكارانی بازاڕی ئاژه‌ڵان له‌ شاری هه‌ولێر ماوه‌یه‌كی زۆر ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ ئه‌م كاتانه‌ی ساڵ ئاماده‌ ده‌كه‌ن و ھه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ جه‌ژنی قوربان به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ فرۆشتنی ئاژه‌ڵه‌كانیان، به‌ڵام كاسبكارێكی بازاڕه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌مساڵ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ له‌ چه‌ندین وڵاته‌وه‌، بازاڕ خراپه‌ ،هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵی سووری-ش بازاڕی هه‌مووانی تێكداوه‌، به‌ جۆرێك رۆژانه‌ سه‌دان ئاژه‌ڵی سووری ده‌هێندرێته‌ مه‌یدانه‌كه‌وه‌.

هاوكاتیش هه‌ندێك كاسبكار ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی هاورده‌كراو نه‌بێ ،ئه‌وا نرخی ئاژه‌ڵی خۆماڵی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

كاسبكارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: خه‌ڵك تا ئیستا نه‌هاتووه‌ بۆ قوربانیكردن، بێگومان ساڵانه‌ له‌م كاته‌دا خه‌ڵك زۆرتر ده‌هاتن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.