Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 12:07

دۆخى ناوچه‌ زیانبه‌رکه‌وتووه‌کانى شه‌ڕى تیرۆر و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ تاوتوێ کرا

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ناوخۆى عێراق كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز عوسمان ئه‌لغانمى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى ئه‌منیى عێراق و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، چالاكیى داعش له‌سه‌ر سنوورى ‌نێوان عێراق و سووریا و گرنگیى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و سنووره‌، دۆخى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى عێراق، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌یان تاوتوێ كرد.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێزانینى خۆى بۆ ڕۆڵى ئه‌رێنیى به‌ڕێز وه‌زیرى ناوخۆى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، داكۆكى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى و بره‌ودان به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى فیدراڵ و هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانیان له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌، كرایه‌وه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.