Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:58

کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی خێرا دەکرێت

9كم كاری بڕین و پڕكردنەوە، پاككردنەوە ئەنجامدراوە
کوردستان TV
#7
100%


رۆژی 11ی ته‌مموزی 2020، به‌رێز مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژه‌ی شه‌قامی  100 مه‌تری سلێمانی دانا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی (شاڕێی بابان) لەلایەن كۆمپانیای جێبه‌جێكرا خێرا دەكرێت و لەئێستادا بەپشت بەستن بە پلانێكی تۆكمەی ئەندازیاری، كارەكانی بەشێوەیەكی سەركەوتوو ئەنجام دەدرێت.

لەماوەی 18 رۆژی كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی،  لەكۆی (32كم) لە درێژیی ڕێگاكە، (9كم) كاری بڕین و پڕكردنەوە، پاككردنەوە و لابردنی زیادەڕۆییەكان ئەنجامدراوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، وا بڕیارە لەدوای پشووی جەژنی قوربان، كاركردن لەپڕۆژەی جێبەجێكردنی رێگاكە بەمیكانیزمێكی خێراتر و بەپشتبەستن بەشارەزایی و دەستی كاری ناوخۆیی، بەردەوام بێت و قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە بەسەركەوتوویی جێبەجێ بكرێت.

شایه‌نی باسه‌، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی پڕۆژەیەكی ستراتیژییە ، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی هاتووچۆ و نەهێشتنی جەنجاڵی هاتوچۆ جێبەجێ دەكرێت، ئەم پڕۆژەیە لە سەرەتاوە لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

پڕۆژەكە لەسەر بودجەی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و بڕی 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.