سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد، بەهۆی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزیان.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌ڕیز باتریارك كاردینال مار لویس رۆفائیل ساكۆ/ سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى كلدانى له عێراق و جیهان.
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكى به‌ڕیزتان خاتوو (سامره رۆفائیل ساكۆ) م پێگه‌یشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوه و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شى خه‌متان ده‌زانم و له خوداى گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌تى فراوانى خۆى و سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت.
مسعود بارزانی
۲۹ـی ۷ـی ۲۰۲۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.