ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/7/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و بەتایبەتی پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و ناوچە سنوورییەکان کرا.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵی ئاماژەی بەو دۆخە سەختە کرد، کە عێراق و هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبن بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی کە هەماهەنگی و هاوکاری هەردوولای پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، گوتیشی سەرۆک وەزیران مستەفا کازیمی ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرێکی بنەڕەتی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی دەربڕی لە چوارچێوەی دەستوور بە جۆرێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بن و لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.