وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند: ئەمساڵ (10) هەزار حاجی بەشداریی مەراسمی حەجیان کردووە، بە گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگهیاند، له وهرزی حهجی ئهمساڵ، چهند وێنهیهكی بڵاوكردهوه، بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ههر كهسێك نزیكهی مهترێك لێك دوورن.
ئاماژەی بەوەکردووە؛ ژمارەیەک نۆرینگەی گەڕۆک و ئەمبوڵانس و تیمی پزیشکی یاوەریی حاجیان دەکەن و ئەوپەڕی پابەندن بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی.
وەزارەتی حەج، دهڵێت: سەرجەم بەشداربوونی مەراسیمی ئەمساڵ لەناوەوەی سعودیە بوون لە هاوڵاتیان و کەسانی بیانی کە لەناو سعودیە نیشتەجێن، لەو رێژەیەش سێ هەزاریان سعودی و حەوت هەزار کەسیشیان کەسانی بیانی نیشتەجێی ئهم وڵاتهن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، وەرزی حەجی ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی دیکە نییە، لهم بارهیهوه وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە دهڵێت: ئەمساڵ (10) هەزار حاجی بەشداریی مەراسمی حەجیان کردووە، بە گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو زیاتر لە 2.5 ملیۆن کەس بەشدارییان لە مەراسیمی حەج کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.