بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی هێڵی دووی ئاوی دوكان – سلێمانی، چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی و هەردوو ناحیەی بازیان و تەكیەو قەزای چەمچەماڵ بێ ئاو دەبن.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاتووه، بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی هێڵی دووی ئاوی دوكان سلێمانی لەنزیك كۆبانی سیتی بۆ ماوەی چەند رۆژێك ( تانكی و پرۆژەكانی سەرهێڵی قڕگە ، وێستگەی دەباشان و وێستگەی كارێزەوشك و تانكی كانی سپیكەو وێستگەی هەواری شار و وێستگەی گردی جۆگەو تانكییەكانی هەندرێن هەوارە بەرزە گردەگڕوێ تانكی غابات و تانكی شێخ محێدین) سنوری و چەمچەماڵ و تەكییە و زۆنی بازیان و شارو شارۆچكەكانی بێ ئاو دەبن تا چاككردنەوەی.
ئاماژه بهوهشكراوه لەئێستادا تیمەكانی بەڕێوبەرایەتیمان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ چاككردنەوەی لە كەمترین ماوەدا داوا لەهاووڵاتیان دەكەین دەست بەئاوە بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.