Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 08:33

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران چەند ڕێنماییەکی بۆ گەشتیاران بڵاوکرده‌وه‌

هاووڵاتیان به‌ مه‌رج ده‌توان گه‌شت بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%


كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران چەند ڕێنماییەك بۆ هاتووچۆی گەشتیاران بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاودەكاتەوە و رایگه‌یاند: دەبێت پێشتر ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی وەرگرتبێت و ڤیزەی هەبێت و پشكنینی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

ڕێنماییه‌كانی هاتووچوونی گه‌شتیاران:

یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران:
1_ پێویسته‌ پێش وه‌خته‌ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگیرێت.
2_ پێویسته‌ ڤیزای ئێرانی هه‌بێت.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ئێران بۆ داخل بوونی هه‌رێمی كوردستان:
1_ هه‌موو ڕۆژی ده‌توانن بێنه‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له‌ كاتژمێر (8)ی به‌یانی تاكو (5)ی ئێواره‌.
2_  پشكنینی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
3_ به‌ڵێن نامه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێت كه‌ بۆ ماوه‌ی (14) ڕۆژ له‌ ماڵی خۆیانت گه‌ره‌نتین بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ چوونی هاووڵاتیانی ئێرانی كه‌ له‌ كوردستان بۆ وه‌ڵاتی خۆیان له‌ ئێران:
1_ ئه‌گه‌ر كارتی ئاكنجی بوونی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌بێت و ماوه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووبێت یه‌كسه‌ر ده‌توانن بێنه‌ سنور و ڕێگایان پێ ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه ‌ئێران.
2_ ئه‌گه‌ر كارتی ئاكنجی بوونیان نه‌بێت یان ماوه‌ی به‌سه‌ر چووبێت پێویسته‌ سه‌ردانی بنكه‌ی ئاكنجی بوونی پارێزگایه‌ك بكات و مۆری ده‌رچوون لێبدات ئینجا سه‌ردانی سنور بكاتن بۆ چوونی ئێران.
چواره‌م: سه‌باره‌ت به‌هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی و بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان:
1_ پێویسته‌ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگیرێت.
2_ پێویسته‌ بڕوانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنای هه‌بێت و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی له‌ (48) كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌بوبێت.
3_ دووباره‌ پشكنین كۆرۆنا له‌ كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بۆیان ئه‌نجام ده‌درێت.
4_ به‌لێن نامه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێت كه‌ بۆماوه‌ی (14) ڕۆژ له‌ ماڵی خۆیان یان هۆتێل له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان گه‌ره‌نتین بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.