Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:21

پۆلیسی سلێمانی: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له‌ ژێنێکیدا، شوفێره‌که‌ی ده‌ستگیرکرا

ژنەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا
کوردستان TV
#7
100%


ئۆتۆمبیلێک لەژنێکیداو دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا، دوای ڕووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ھەڵھات، دواتر لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووه‌، ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٧/٢٩، لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، نزیک سیتییەکانی گۆیژە، ئوتومبێلێک لەئافرەتێکی داو دواتر ھەڵھات، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکانی دیکە بۆ شوێنی ڕوداوەکە، ژنەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

دواتر ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی شۆفێری ئوتومبیلەکە، توانرا لەماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە ئۆتۆمبێلەکە بدۆزرێتەوەو شۆفێرەکەش دەستگیر بکرێت.

لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.