بەهمەن كاك عەبدولڵا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و بڕیاردەری فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان لە میانەی بەشدار بوونی لەبەرنامەی رۆژەڤی كوردستان هۆكاری كۆنەبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ هاتنی پەتای كۆرۆنا گەراندەوە كە وەك هەر دەزگایەك كەوتە پشوو ، بەداخەوە دواتریش هەندێك كیشەی سیاسی و حزبیشی هاتە ناوەوە .
روونیشیكردەوە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان زۆر زەرور بوو بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكرێت لە سەر بەدواداچوون لە سەر هەنگاوەكانی یاسای چاكسازی . ئەوانەی نەیاری چاكسازی بوون زۆر قسەیان كرد كە چۆن دەبێت و شێوازەكەی بە جۆرەها جۆر تەفسیر دەكرا و توانج ئاراستەی بەرنامەكە دەكرا . جگە لەوەش لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان چەندین بابەتی دیكە وەك تۆپباراتنی سنوور و بابەتی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تاوتۆی كران .
سەبارەت بە گرنگی دانشتنەكەی پەرلەمان رایگەیاند كە گرنگی ئەو دانیشتنە ئەوە بوو حكومەت لە یەكەم رۆژیدا ئامادەبوو لە 11ی نیوەرۆ تا 1ی شەو رۆژی دواتر لە 11ی بەیانی تا 8.30خولەك و گوێی بۆ هەموو پرسیارەكان شل كرد و وەڵامی تەواوی پرسیارەكانیشی دایەوە
سەبارەت بە مەسەلەی چاكسازی كە لە چ قۆناغێك دایە و ئایا چی كراوە ، بەهمەن كاك عەبدولڵا روونیكردەوە كە چاكسازی لە بواری نەوت دەستیپیكردووە . لێبوردنی گومرگی ئەوانە حكومەت هەول دەدات ئەو لیبوردنە گومرگە لاببات . لە بوارە خالە سنوورییەكان حكومەت هەموو خالە سنوورییەكان كۆنترۆڵ دەكات . كۆمپانیاكان ئەوانەی لیبوردنی گومرگی گرتوویانەتەوە ئیستا ئەو لیبوردنە گومرگییانە نامێنێت ، ئەوەی دەرماڵە و مووچە و خانەنشینی دەستیپێكردووە .
سەبارەت بە پەیوەندی پەرلەمان و حكومەت رایگەیاند كە لەو خولەی پەرلەمان ، متمانەیەك لە نێوان حكومەت و پەرلەمان دروست بووە كە بە هەماهەنگی هەرێم بەرەو ئاسۆیەكی گەش ئاراستە بكەین .نموونەشی هینایەوە كە وەزیر هەبووە 12 كاتژمێر لە سەر یەك دانیشتبوو.
ئەو حكومەتە كە لیی تیگەیشتووین ئەوەیە باری دارایی خۆی فرە جەشن بكات ، خالە سنووریەكان داهاتی زیاتری دەستكەوێ ، رسومات و باج رێكبخاتەوە . نەوت . گەشەپیدانی كشتوكال و پیشەسازی و وەربەرهێنان .
نموونەشی هێنایەوە كە لە دهۆك بۆ نموونە شاری پیشەسازی و بەرووبوومی كشتوكاڵی دەستیپێكرد . كیلگەی بەخیوكردنی مانگاو پیشەسازی شیرەمەنی . كۆمەڵگەی شاری پیشەسازی دهۆك نزیكەی 1000 تا 1500هەڵی كار مسۆگەر دەكات
كارگەی تەماتەكان لە حریر و شارەزوور دەستیان بە كاركردۆتەوە ، جگە لە دروستكردنی چەند بەنداوێك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.