دكتۆر كاوە عەبدولعەزیز مامۆستای زانكۆ لە میانەی بەشدار بوونی لەبەرنامەی رۆژەڤی كوردستان رایگەیاند كە لە ساڵی 2014ـەوە قەیران دوای قەیران هاتوونەتە پێش . كاریگەری دەروونی هەبووە لە سەر خەلكی كوردستان ، بۆیە كابینەی 9 هەولی داوە ئەو قەیرانانە نەهێلێت .
لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا چ پیویستە بكریت ، رایگەیاند ئەوەی سترتتیژییە ئەوەیە یەكهەلویستی لە پێناو پاراستنی مافی خەلكی كوردستان هەبێت و لیكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان سەركەوتنەكان مسۆگەر دەكات ، لیكترازانیش ئەوا خەلكی كوردستان باجی دەدات
هەر لە سەر ئەو مەسەلەیە روونیكردەوە كە مێژوو ئەوەمان بیر دەهێنێتەوە كە بەهۆی ململانیی سیاسی خەلكیان لە كەرتی تایبەت هینایە ناو كەرتی گشتی . ئیستا ئەو لایەنانە درك بەو هەنگاوانە دەكەن كە لە پێشوو ئەنجامیان داوە و كاریگەری خراپی بەدواوە هاتووە .
سەبارەت بە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دكتۆر كاوە عەبدولعەزیز رایگەیاند كە ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی دوو رۆژی رابردوو هەنگاوەكی گرنگە و دڵخۆشین بەوەی كە دەسەلاتی جیبەجی كردن بە راشكاوی وەڵامیان دایەوەو پەرلەمانتارانیش بە راشكاوی پرسیاریان ئاراستە كردن .
دكتۆر كاوە گوتی بە دەرفەتی دەزانم لە رێگەی ئەو شاشەوە داخوازی لە پەرلەمانی كوردستان بكەم كە پارێزگای دهۆك بكرێتە پایتەختی ئابووری هەرێمی كوردستان وەك وڵاتانی توركیا و ئیمارات و وڵاتانی دیكەی جیهان كە شارێكی لەو جۆرە دەكەنە پایتەخت و تەواوی جموجۆڵە ئابوورییەكان لە خۆدەگرێت . چونكە پارێزگای دهۆك چونكە لە رووی بەرهەمهینانی نەوت و گەشت و گوزارو كشتوكاڵ پشكی هەرە گەورەی بەردەكەوێت . بۆیە پیویستە لە رێگەی كەرتی تایبەت چەند پرۆژەەیكی ستراتیژی لەو پارێزگایە دروست بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.