جوان رۆژبەیانی سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند كە راپۆرتی ئیمە لە گەڵ تیمی حكومەت و وەزیرانی پەیوەندیدار بە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دوای 16ی ئۆكتۆبەر سالی 2017 بوو كە دوای ئەو رێكەوتە دۆخی ئەو خەڵك لەو ناوچانە زۆر زۆر خراپە .
هیزی پیشمەرگە بوونی نەما لەو ناوچانە هێرشەكانی داعش بەردەوامە , بۆشایی ئەمنی دروست بووە زەرەریكی زۆری بە كوردنشینان گەیاندووە . كورد ناوچەكە بە جێدەهێلێت . ئەگەر سەرژمێری بكرێت لەو ناوچانە لە داهاتوو كورد زیانی لێدەكەویت .هەروەها لەو ناوچانە دەغل و زەوی كشتوكالی جوتیارە كوردەكان دەسوتێنرێت
جوان رۆژبەیانی روونیكردەوە كە حكومەتی هەڕیَمی كوردستان ئاگاداری رەوشەكەیەو هەنگاوی باشیشی ناوە ، وەڵامی پرسیارەكانی ئێمەشیان دایەوە و گوتیشی كە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە لە مافەكان كەمتر نیین لە هاووڵاتیانی هەڕێمی كوردستان . دەبێت چارەسەڕیكی ریشەیییان بۆ بدۆزرێتەوە
روونیشیكردەوە كە جگە لە لایەنی ئەمنی ، كوردانیكی زۆر ئاوارە بوون و ناگەڕێنەوە تا هێزی پێشمەرگە نەگەڕینەوە ، پارێزگارێكی سەپێندراو هەیە لەو ناوچەیە ، گیانی هاووڵاتیانی كورد سەلامەت نییە ، عەرەب هاوردە دەكرێت لە رێگەی تەعریب كردن و تەعریب كردن بەردەوامە
ئاماژەی بەوەش دا كە بەراستی ئەوە لە ئەستۆی حكومەتی عیراقە كە دەبێت ناوچە كوردستانییەكان ئاسایی بكاتەوە ، ئەو لێژنەیەی مادەی 140 كارا بكرێتەوە .
ئەوەشی خستە روو كە ئێستا حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لە هەوڵ دان بە دانانی میكانیزمێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كیشەكانی ئەو ناوچانە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.