ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە رێکارەکانی خۆپارێزی و بڕیار و ڕاسپاردەکان لە ڕۆژانی جەژن، کۆبوونەوە، چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020.7.29، بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر و هەرێمی کوردستان و سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکات و هیوادارین جەژنی قوربانی ئەمساڵ ببێتە مایەی ساغ و سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەموو لایەک و جەژنی ئاشتی و خۆشی و بەختەوەری بێت، سەبارەت بە رێکارەکانی خۆپارێزی و بڕیار و ڕاسپاردەکان لە ڕۆژانی جەژن، کۆبوونەوە گەیشتە ئەم دەرەنجامەی خوارەوە:-
یەکەم/ کۆبوونەوە جەخت لەپابەندبوون بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە (44)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و داواش لە سەرجەم هاووڵاتییانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات له ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆخۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پاراستنی تەندروستی شارەکەمان و سه‌لامه‌تیی ئازیزانیان، خۆیان بە دووربگرن لە سه‌ردان وهاتووچۆکردن و به‌ریه‌ككه‌وتن و هەموو جۆرە گردبوونەوە و قه‌ره‌باڵغییەک.
دووەم/ وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ مامۆستایانی ئایینیی و هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، داواکارین لێیان هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە لە پابەندبوون بە بڕیار و ڕاسپاردەکان، لە رۆژانی جەژنیش بەهەمانشێوە و بەرپرسیاریەتییەوە بۆ بەرژەوەندیی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی شارەکەمان پابەندبن بە رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستیی و لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز مەراسیمی نوێژی جەژن ئەنجامنەدەن.
سێیەم/ ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه:
"مەراسیمی سەرقەبران، دانانی پرسە لە(هۆڵ، ماڵ، لەژێرخێوەت) لەگەڕەک و شوێنە گشتییەکان، هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگهلهكێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج".
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.7.29
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.