زۆرن ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه پڕن له هه‌ستی مرۆڤدۆستی و خۆشه‌ویستی چیرۆكی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه خۆی ده‌خاته نێو ئاگر له پێناو رزگاركردنی گیانی مندالێك كه نازانێت منداڵی كێیه هێنده نه‌بێت كه ده‌بینیێت شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خێزانێك (كه‌پری گه‌شتیاری) ئاگری لێبه‌رز ده‌بیته‌وه و مندالێك له نێو بێشكه نزیكه له سوتان و دایكیشی هاوار ده‌كات فریای كه‌ون منداڵه‌كه‌ی سووتا.
رزگار محه‌مه‌د سێودین كه دانیشتووی شاره‌دێی سرێشمه‌یه، پیشه‌ی پۆلیسی ئاگر كوژێنه‌وه‌یه له ناحیه‌یی خه‌لیفان به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ی كه رووداوه‌كه‌ی تێیدا رووده‌دات له ئه‌رك نیه‌و له‌گه‌ڵ هاورێكانی ده‌چێته هاوینه هه‌واری وه‌رتێ، رزگار محه‌مه‌د چیرۆكه‌كه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی گێڕایه‌وه‌و راگه‌یاند كه بینیم كه‌پرێكی گه‌شتیاری ئاگری لێبه‌رز ده‌بێته‌وه‌و دایكێك هاوار ده‌كات منداڵه‌كه‌م سوتا فریام كه‌ون، منیش به‌په‌له گه‌یشتمه لای ئاگره‌كه هه‌وڵمدا گیانی منداڵه‌كه رزگاربكه‌م بێشكه‌ی منداڵه‌كه‌مم ده‌رهێنا سوپاس بۆ خوا منداڵه‌كه سه‌ڵامه‌ت بوو دواتریش سه‌رچاوه‌ی ئاگره‌كه‌م كوژانده‌وه.
رزگار محه‌مه‌د گوتیشی ئاگره‌كه سه‌رچاوه‌ی بوتلێكی بچوكی غاز بووه، دواتر له بوتله‌كه‌وه ئاگر به‌ر بۆته ئه‌و كه‌پره‌ی بۆ گه‌شتیاران دروستكراوه ئه‌گه‌ر فریای نه‌كه‌وتامایه نزیك بوو ریزێك كه‌پر كه له‌وه ده‌چوو تا 20 كه‌پربێت بسوتابوایه زیانێكی زۆری مادی و ره‌نگه گیانیشی به‌دواوه بوایه.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت كه هاواری دایكه‌كه‌م بیست نه‌متوانی بوه‌ستم تاگه‌یشتمه لای بێشكه‌ی منداڵه‌كه راسته من به هۆی ئاگره‌كه‌وه به‌شێكی جه‌سته‌م سوتا به‌ڵام ده‌ستكه‌وتی هه‌وڵه‌كه‌م رزگار كردنی گیانی منداڵێك بوو كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی خاوه‌نی ناوچه گه‌شتیاریه‌كه بوون بۆیه ئازاری سوتانه‌كه‌میان كه‌مكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ كاره‌كه‌ی و گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی خۆش بوێت كاركردن شوێن و كات و ئه‌رك نازانێت هه‌میشه له‌و وڵاته‌دا خۆی به پێشمه‌رگه ده‌زانێت.
یاد سرێشمه‌یی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.