کاتژمێر ٩-ى دوێنێ شەو له رووداوێکی ھاتووچۆدا ئافره‌تێك گیان له ده‌ست ده‌دات و چه‌ند كه‌سى دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
شه‌وى رابردوو له سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ى چوار قورنه‌و بۆسكێن دوو ئۆتۆمبێلى له جۆرى ئۆپل و نیسان پیكاب پێكیانداداو له ئه‌نجامدا ئافره‌تێك گیان له ده‌ستده‌دات سێ كه‌سى دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
به گووته‌ى شایه‌تحاڵێك هۆكارى سه‌ره‌كى لێخوڕینى تیژره‌وى له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ده‌بێت كه به‌هۆى له ده‌ستدانى كۆنترۆل له سایدى به‌رامبه‌ر ده‌په‌رێته‌وه خۆى به به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا ده‌كێشێت.
به پێى زانیارییه‌كان ئافره‌ته‌كه كه‌ناوى (حەمدیە حەمە ساڵح)ه خه‌ڵكى قه‌لادزێیه ، قوتابى به‌شى شێوه‌كارى په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى رانیه بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.