Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 08:23

به‌ڕیتانیا سه‌رۆکێکی نوێی بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ( MI6 ) ده‌ستنیشان کرد

وه‌رزی داهاتوو له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌ست به‌كارده‌بێت
کوردستان TV
100%

رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ڕیتانیا ڕیچارد مۆر-ی دیبلۆماتكاری وه‌كو سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ ( MI6 ) ده‌ستنیشان كرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا دۆمێنیك ڕاب گوتی : مۆر به‌ ئه‌زموونێكی زۆره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ( SIS ) و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك پیاو و ئافره‌ت ده‌كات كه‌ گه‌لی به‌ڕیتانیا ئاگاداری هه‌وڵه‌ خۆنه‌ویسته‌كانیان نین، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری به‌ڕیتانیا زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ مۆر  گوتی : خۆشحاڵ و سه‌ربه‌رزم داوام لێكراوه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ده‌زگاكه‌، به‌ په‌رۆشه‌وه‌م شان به‌ شانی تیمێكی ئازا و دڵسۆز له‌ ( SIS ) به‌رده‌وام بم له‌ كاره‌كانم.

77

له‌ ئێستادا مۆر به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاروباری سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیایه‌ و پێشتریش وه‌كو به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ كاری كردووه‌ و جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی به‌ڕیتانیاش بووه‌، وه‌رزی داهاتوو له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌ست به‌كارده‌بێت و شوێن سه‌رۆكی ئێستای ده‌زگاكه‌ ئالێكس یه‌نگه‌ر ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.