مه‌هدی ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرایكردووه كه كارتی به‌هێزیان له‌ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا بگه‌نه رێككه‌وتن.
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه حكومه‌ییه‌كان گوتی: وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌ستی بهڕێوشوێنهكان بۆ چاره‌سه‌كردنی دۆسییه‌ی ئاو كردووه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش له‌نێوان عێراق و توركیا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: كارتی زۆربههێزمان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی بگه‌ینه رێككه‌وتن، به‌ڵام ئێستا ئاشكرای ناكه‌ین و ئێمه گه‌شبینین كه له‌میانه‌ی گفتوگۆكان ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی باش.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.