سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان ده‌ڵێت: له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌ددیات و ئه‌و بارودۆخه سه‌خته، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه كه به ئاراسته‌ی ته‌بایی و برایه‌تی و كاری هاوبه‌ش و قووڵكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان هه‌نگاو بنێین، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر سوپاسگوزاری خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان‌م كه له هه‌موو قۆناغه‌كان ته‌حه‌مولی سه‌ختی و ته‌حه‌ددیاته‌كانیان كردووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی –یه ..
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هه‌موو جیهان ده‌كه‌م. پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌و جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خۆشی و به‌ره‌كه‌ت و ئاشتی له كوردستان و عێراق له ناوچه‌كه‌مان.
له‌كاتێكدا پێشوازی له‌و جه‌ژنه پیرۆزه ده‌كه‌ین كه گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ته‌حه‌ددیاتی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابووری و ته‌ندروستی ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه. ئه‌و ته‌حه‌ددیاته سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له‌و كێشه و گرفتانه‌ن كه سه‌قامگیریی سیاسی و بار و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج.
له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌ددیات و ئه‌و بارودۆخه سه‌خته ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه كه به ئاراسته‌ی ته‌بایی و برایه‌تی و كاری هاوبه‌ش و قووڵكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان هه‌نگاو بنێین. وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر سوپاسگوزاری خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان‌م كه له هه‌موو قۆناغه‌كان ته‌حه‌مولی سه‌ختی و ته‌حه‌ددیاته‌كانیان كردووه، جه‌ژنی پیرۆزی قوربانیش به ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بكه‌م كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات و بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا دابنیشن.
ئه‌وه‌یشمان هه‌رده‌م به‌بیر بێت كه به‌ته‌بایی و یه‌كڕیزی كێشه‌كان باشتر چاره‌سه‌ر ده‌بن و له‌سایه‌ی پێكه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیدا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوونه‌ته دی. به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌ر ئه‌وه له لایه‌نه سیاسییه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن. بۆیه داوا ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا بن و له هه‌مانكاتیشدا ڕه‌چاوی فه‌رهه‌نگی باڵا و ده‌وڵه‌مه‌ندی كورده‌واری بكه‌ن و خۆیان له گوتاری زبر و گرژ و ناشیاو له به‌رانبه‌ر یه‌كتر بپارێزن.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی ماندووبوونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه و ئاساییش و پۆلیس و ڕاگه‌یاندنه‌كان بكه‌م كه له‌و كاته‌ی په‌تای كۆرۆنا ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و هۆشیاریی ته‌ندروستی ئه‌رك و شه‌ونخوونیی زۆریان كێشاوه.
جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و هیوای به‌خته‌وه‌ری و خۆشیتان بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
30ـی 7ـی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.