قوربانی كردن یه‌كێكه له رێورسهمهكانی ئیسلام و گه‌ورترین قوربانیدانه له به‌نده وه بۆ خوداكه‌ی خۆی ، به‌تایه‌به‌تی كاتێ پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم داواكه‌ی خودای به‌بێ دوودڵی جێبه‌جێكرد ،كاتێ خودا داوای لێ‌كرد سه‌ری كوڕی خۆی (ئیسماعیل) ببڕێت ، به‌ڵام خودای مه‌زن به‌رانێكی بۆ نارد له‌جیاتی ئه‌و كوڕه‌كه‌ی سه‌ری ببڕێت.
بۆیه ئێستا وه‌كو سونه‌تێك له‌هه‌مان كاتدا وه‌كو ئه‌ركێك پێویسته بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی توانای مادیان هه‌یه ده‌بێ له جه‌ژنی قورباندا قوربانی ئهوئاژهڵانهی ده‌كرێنه قوربانی، ته‌نها 3 ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی ده‌بن كه بریتین له:
یه‌كه‌م / حوشتر : مه‌رجی حوشتر ئه‌وه‌یه پێنج ساڵی ته‌وا كردبێ و چوبێته ساڵی شه‌شه‌م .
دووه‌م / ڕه‌شه وڵاغ : مه‌رجی ڕه‌شه وڵاغ و بزن ئه‌وه‌یه: دوو ساڵی ته‌واو كردبێ و چوبێته ساڵی سێه‌م.
سێه‌م / مه‌ڕ و بزن : مه‌رجی مه‌ڕ ئه‌وه‌یه : یه‌ك ساڵی ته‌واو كردبێ و چوبێته ساڵی دووه‌م.
حوشتر و ڕه‌شه وڵاغ به حه‌وت قوربانی ده‌چن ، واته : به حه‌وت كه‌س ده‌توانن وشترێك یان وڵاغیك بكه‌نه قوربانی ، بۆ هه‌ر یه‌كێك قوربانیه‌ك ده‌بێت ، به‌ڵام بزن و مه‌ڕ بۆیه‌ك قوربانی ده‌بن ، واته بۆ یه‌ك كه‌س ، به‌ڵام هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵێن ئه‌وانیش زیاتر له‌یه‌ك ده‌بن .
ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی ده‌كرێته قوربانی ده‌بێت بێ كه‌موو كورتی بێت و سه‌لامه‌ت بێت ، نابێت عه‌یبێكی وای هه‌بێت زه‌ره‌ر له گۆشته‌كه‌ی بدات ، وه‌ك : لاوازی و شێتایه‌تی و ، شله‌ی ، و كۆره‌ی ، و نه‌خۆشی و ، گوڕواتی ، و شتی تر .
كاتی قوربانی كردن ده‌ست پێده‌كات له دوای نوێژی جه‌ژن ، تا سێ ڕۆژ له دووای ڕۆژی جه‌ژن ، هه‌ركات قوربانی بكه‌ی درووسته .
سونه‌ته له كاتی كوشتنه‌وه‌ی بڵێی ( بسم الله واللهُ أكبر ) ، باش وایه خاوه‌ن قوربانی خۆی ئاژه‌ڵه‌كه سه‌ر ببڕێ ، ئه‌گه‌ر خۆی نه‌یتوانی یه‌كێك ده‌كاته وه‌كیلی خۆی ، به‌ڵام پێویسته حه‌قی ماندوو بونی بداتێ .
عه‌ره‌به‌كان پێش ئیسلام قوربانیان ده‌كرد به‌مه‌به‌ستی نزیك بوونه‌وه له خواوه‌نده‌كان شێوه‌ی قوربانیش جۆراوجۆر بوو ته‌نیا قوربانی ئاژه‌ڵ نه‌بوو به‌ڵكو هه‌ندێ جار مرۆڤیان ده‌كرده قوربانی له هه‌ندێ له ئایینه‌كان منداڵه‌كانی خۆیان ده‌كرده قوربانی.
قوربانی له ئاینی یه‌هودا:
به‌پێی سه‌رده‌می كۆن قوربانی لای یه‌هودییه‌كان بریتی بوو له مانگای سوور وه‌كو یه‌كێك له بنماكانی قوربانیكردن مانگاكه ده‌سوتێن خۆڵهمێشكهی له گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ ده‌كرێت وه‌كو پاك بوونه‌وه‌ی مرۆڤ به‌كار ده‌هات.
قوربانیكردن له ئایینی مه‌سیحی دا:
له كتابی مقدسدا هاتووه له كاتی له‌دایك بوونی مه‌سیح یوسف و مه‌ریم دوو كۆتریان كردوه به قوربانی تائیستاش له هه‌ندێ گونده‌كانی وڵاتی یۆنان مامز و كه‌ڵه‌شێر پێكه‌ش به پیاوانی ئایینی (ئهرسوزكس) ده‌كرێت.
قرتاچییهكان و قوربانیكردن:
به پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژوو كۆمه‌ڵگای قرتاچییهكان بۆ نزیك بوونه‌وه له خواوه‌نده‌كان سه‌ری منداڵه‌كانی خۆیان ده‌بڕی.
قوربانیكردن له‌لای هندۆسه‌كان:
قوربانی كردن له‌لای هندۆسه‌كان له فیستڤاڵێكدا به هه‌زران ئاژه‌ڵ سه‌رده‌برن وه‌كو گامێش ومامز له‌گه‌ڵ كۆتر به‌و نیازه‌ی به‌خت یاوه‌ریان بێت.
قوربانی لای چینیه‌كان:
چینیه كۆنه‌كان مرۆڤیان ده‌كرده قوربانی بۆ خواندهكان ، به‌و نیازه‌ی به ئاواته‌كانی خۆیان بكه‌ن.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.