Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:28

مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌ له‌ناکاوه‌که‌ی کازمی بۆ نێو گرتووخانه‌یه‌کی به‌غدا ئاشکرابوو

شه‌وی رابردوو
کوردستان TV
100%

له‌سه‌ردانێكی له‌ناكاودا، شه‌وی رابردوو كازمی گرتووخانه‌یه‌كی له‌نێو شاری به‌غدا به‌سه‌ركرده‌وه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شه‌وی رابردوو گرتووخانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌سه‌ركرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ  نێو گرتووخانه‌كه‌، له‌ناكاو بووه‌و مه‌به‌ست لێی بۆ زانینی بارودۆخی به‌ندییه‌كان بووه‌ ، هه‌روه‌ها كازمی ویستویه‌تی بۆ خۆی دڵنیا بێته‌وه‌ كه‌هیچ خۆپیشانده‌رێك له‌نێو گرتووخانه‌كاندا نییه‌.

1166

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

 


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.