Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 02:26

به‌رگی که‌عبه‌ به‌ به‌کارهێنانی 890 کیلۆگرام له‌ زێڕو زیو و ئاوریشم دروستکراوه‌

ژماره‌ی حاجییه‌كان له‌ دوو ملیۆن و 500 هه‌زاری ساڵانه‌وه‌ بۆ 10 هه‌زار كه‌مبووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌مساڵدا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)رێوره‌سمی حه‌ج سنووردار كرا و له‌ چوارچێوه‌ی رێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌ حه‌ج، به‌رگی كه‌عبه‌ی پیرۆز گۆڕدرا.

ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵیی سعوودیه‌ "SPA" بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌مساڵیش تیمه‌كانی مزگه‌وتی نه‌به‌وی و مزگه‌وتی حه‌ڕام هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو، به‌رگی كه‌عبه‌ی پیرۆزیان گۆڕی.

به‌رگی كه‌عبه‌ به‌ به‌كارهێنانی ٦۷۰ كیلۆگرام ئاوریشم، ۱۲۰ كیلۆگرام زێڕ و ۱۰۰ كیلۆگرام زیو به‌ ده‌ستی ۲۰۰ كرێكار دروستكراوه‌.

77

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعوودیه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ بڕیاری سنوورداركردنی رێوڕه‌سمی حه‌جی دا و له‌مساڵدا ته‌نها رێگه‌ به‌ هاووڵاتییانی سعوودیه‌ ده‌درێت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كان فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج ئه‌نجامبده‌ن، به‌مهۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌ی حاجییه‌كان له‌ دوو ملیۆن و ٥۰۰ هه‌زاری ساڵانه‌وه‌ بۆ ۱۰ هه‌زار كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

888

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.