Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:25

گروپێکى چه‌کدار مووچه‌ى مامۆستایانى قوتابخانه‌یه‌ک ده‌دزن

گروپێكى چه‌كدار مووچه‌ى مامۆستایانى قوتابخانه‌یه‌ك ده‌دزن
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى پارێزگاى میسان ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزى رایگه‌یاند:گروپێكى چه‌كدارى نه‌ناسراو هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر قوتابخانه‌ی( ئوم عمار) له‌ ناوه‌ندى پارێزگاى عه‌ماره‌ به‌ زه‌برى هێزى چه‌ك سه‌رجه‌م پاره‌ى مووچه‌ى مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانیان بردوه‌ و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ى رایگه‌یاندووه‌ دواى وونبوونى چه‌كداره‌كان پۆلیسى عه‌ماره‌ ده‌ورو پشتى قوتابخانه‌كه‌یان گرتووه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداگه‌ران و لێكۆڵینه‌وه‌ .

شیاوى باسه‌ له‌ مانگى رابردوودا به‌هه‌مان شێوه‌و رێگه‌ هه‌ر له‌ پارێزگاى عه‌ماره‌ مووچه‌ى قوتابخانه‌ى شه‌تولعه‌رب دزرابوو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.