سوپاسنامەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دایکە عائیشه تەھا عوسمان شێخ زادە
لهبهرامبهر پرسهو سهرهخۆشى سهرۆك بارزانى له بنهماڵى دایكه عائیشه به بۆنهى كۆچى دوایى دایكى شههیدان (دایكه عائیشه) بنةماڵهى كۆچكردوو سوپاسنامهیهكیان ئاراستهى سهرۆك بارزانى و گشت لایهنێكى حكومى و حزبى كرد ئهمهش دهقى سوپاسنامهكهیه
بەناوی خودای بەخشندەو میھرەبان
سوپاس وپێزانین بۆ بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی وبەڕێزان کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک مەسرور بارزانی و ھەمو ئەوکەس ولایەن وبەڕێزانەی ھاوبەشی خەم وپرسەمان بوون
وەک دەزانین كۆچی دوایی دایکە عایٔیشە تەھا عوسمان شێخ زادە " دایکی سێ برای شەھید مان یٔەحمەد ومەولود و نەجات ناسراوبە دایکی شەھیدانی کوردستان
كۆستێکی گەورە و خەمێكی گران بوو بۆ یٔێمە وەک بنەماڵەو ھەروەھا بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و خەلکی کوردستان بەگشتی ،
ماڵیٔاوای دایکێک لەم کات و ساتەدا کە ھێمای سەربەرزی وشانازی گەل و یٔازایەتی وخۆڕاگری یٔافرەتی کورد بوو،
ناخ و دڵی هەموومانی هەژاند، بەڵام ئامێز و شەپۆلی بێ دڕێغی هاوخەمی و هاو دەردی ئێوە لە خەم و قورسایی ئەم كۆستەی كەم كردینەوە،
بۆیە بە ناوی بنەماڵەكەمانەوە بە پێویستی دەزانین
بەو پەڕی رێزو پێزانینەوە زۆر سپاسی هاوخەمی
بەڕێزان سەرۆك بارزانی مەرجەعی بالای کوردستان و
بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و
بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
کەھەم بەتەلەفۆن وھەم لەڕێگای پرسەنامەوە ھاوخەمیان دەربڕی وە سوپاسی بەڕێزدکتۆر بەرھەم سالح سەرۆک کۆماری عیڕاق و
ھەروەھا سوپاسی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و تەواوی حزب ولایەنەسیاسیەکان لەسەرتاسەرو پارچەکانی کوردستان ،سوپاس و بێزانین مان بۆ ھەریەکە لە
وەزارەتی شەھیدان و یٔەنفالکراوان
وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی تەندروستی وپەڕلەمانتارانی کوردستان وپەڕ لەمانتارانی کورد لەفراکسیۆنی پارتی لەبەغدا و
پارێزگاری ھەولێر و دھۆک ھەریەک لە بەرپرس وھەڤالانی لقی 10 ولقی 26 ی گولان وفەرماندەی یەکەی پشتیوانی و فەرماندەی ھەلگورد و قایمقامی سۆران بەنوێنەرایەتی قایمەقامەکانی ھەرچوار قەزاکانی سۆران مێرگەسۆر وچۆمان و ڕواندوز و بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان یٔەنفال کراوان وتەواوی دامودەزگاکانی حزبی وحکومی وسەربازی و یٔەمنی و یەکیتی زانایان و بەرپرسان وکەسایەتیە یٔاینی وکۆمەلایەتیەکان و
یەکێتی یٔافرەتانی کوردستان و قوتابیان و لاون و ڕێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی و دۆستان و خزمان و یەكە بە یەكەی دڵسۆزان دەكەین كە هاوخەمی خۆیان بۆ یٔێمە دەربڕی و سەرەخۆشیان لێ كردوین وە یٔەوبەڕێزانەش کە لەمەراسیمی ناشتن وبەخاک سپاردنی تەرمی خوالێخۆشبو دایکی شەھیدان بەشدار بون ،سوپاسی ھەمولایەك دەکەین .
بەهیواین بتوانین لەخۆشی وناخۆشیەکانی یٔێوەی رێزدارو قەدرگران قەرەبووی یٔەو هەموو خۆشەویستیە و ھاوخەمهی یٔێوە بكەینەوە، خوا پاداشتی هەموو لایەك بداتەوە، دووبارە سوپاسی دڵسۆزی و وەفاداری هەموو لایەکتان دەکەین .
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو
دایكه عایٔیشە تەھا عوسمان شێخ زادە
دایکی شەھیدان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.