ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه رێككه‌وتی یه‌كی ئاب له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌سپێده‌كاته‌وه.
دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێكاره ته‌ندرووستییه‌كان، له ژێر رۆشنایی بڕیاری ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی، له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ وڵاتانی جیهان ده‌كرێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، به‌ڕێوبه‌رانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به پێویستیان زانی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بخرێته رێككه‌وتی یه‌كی ئابه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رجه‌م رێكاره پێویسته‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا له فڕۆكه‌خانه‌كان بگرنه به‌ر و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی پێدان.
له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به بڕیاری ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له مانگی ئاداری رابردوودا بڕیاری راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان درابوو، جگه له‌و گه‌شتانه‌ی پێویستن و گه‌شتی دیپلۆماتكارانی بیانی.
گه‌شته ئاسمانییه‌کان له فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستپێده‌کاته‌وه
رۆژی شه‌ممه رێككه‌وتی یه‌كی ئاب
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.