Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:41

وەزیری تەندروستی: هه‌ندێک له‌ میدیاکان له‌ بڕی پشتیوانی بۆ ته‌ندروستی، ره‌وشه‌که‌یان گه‌وره‌ترکرد

رووداوه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، به‌ زیاد له‌ قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌كرا
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێغی نه‌كردووه‌ بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ خۆپارێزی و ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردندا.

وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره‌ن توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن و به‌ هێنانی چه‌ند بتڵێك له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتییه‌وه‌ پێویستی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌ پڕ ناكاته‌وه‌، رۆژانه‌ 300 بتڵی ئۆكسجین به‌كار ده‌هێنرێن و ئۆكسجینی شلیش له‌ كارگه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ره‌وانه‌ ده‌كرێت، هێنان و بردنی 300 بتڵی ئۆكسجین له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ له‌سه‌ر پلیكانه‌ی نه‌خۆشخانه‌، بێ متمانه‌یی و پشێوی دروست ده‌كات.

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ی ئه‌مرۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، به‌داخه‌وه‌ زیاد له‌ قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌ كراوه‌ و راستی نه‌گه‌یشته‌ هاووڵاتیان و پشێوی درووست كرد و هه‌ندێك له‌ میدیاكان له‌ بری پشتیوانی بۆ ته‌ندرووستی، ره‌وشه‌كه‌یان به‌ گه‌وره‌تر له‌ خۆی و رووداوی نه‌بوونی ئۆكسجینیان بڵاوكرده‌وه‌.

ئەمشەو دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دۆخی تەندروستی نەخۆشخانەی رزگاریش کە ئەمڕۆ چوار تووشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، کە ئەو کەسانە بەهۆی کەمی
ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەست نەداوە، بەڵام دۆخی تەندروستیان ناجێگیر بووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، راسته‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، واده‌ی گه‌یشتنی ئۆكسیجینی شل دواكه‌وتوه‌، به‌ڵام له‌هه‌مانكات له‌ رێگای دووه‌م كه‌ ئۆكسجینی بوتڵه‌ بۆ ته‌واوی ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ ئۆكسجین بووه‌ دابینكراوه‌.

دکتۆر سامان بەرزنجی گوتیشی: ئێستا گرفتی دابینکردنی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکە نەماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،  ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره‌ن توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن و به‌ هێنانی چه‌ند بتڵێك له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتییه‌وه‌ پێویستی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌ پڕ ناكاته‌وه‌، رۆژانه‌ 300 بتڵی ئۆكسجین به‌كار ده‌هێنرێن و ئۆكسجینی شلیش له‌ كارگه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ره‌وانه‌ ده‌كرێت، هێنان و بردنی 300 بتڵی ئۆكسجین له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ له‌سه‌ر پلیكانه‌ی نه‌خۆشخانه‌، بێ متمانه‌یی و پشێوی دروست ده‌كات.

وەزیری تەندروستی ئاشکراشی کرد کە له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا، 368 حاڵه‌تی نوێی تووشبوو تۆمار كراون، 3048 پشكنین ئه‌نجامدراوه‌، 78 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ هه‌یه‌، 5 حاڵه‌تی مردن له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ و یه‌كێكیان له‌ فریاكه‌وتن بووه‌ و 4 حاڵه‌تیش له‌ رزگاری بووه‌، 4 حاڵه‌تیش له‌ سلێمانی و 2 حاڵه‌ت له‌ گه‌رمیان تۆمار كراون و كۆی گشتی 11 حاڵه‌تی مردن بووه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێغی نه‌كردووه‌ بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ خۆپارێزی و ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردندا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ بووه‌ بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ی باسكراوه‌ له‌ میدیادا و چه‌ندین جار بودجه‌ی ته‌رخانكراو مانگانه‌ 6 ملیار دینار بووه‌ له‌ 5 مانگی كاركردندا 30 ملیار دینار ده‌كات و بودجه‌ی تایبه‌تی كۆرۆناش 18 ملیار دینار خه‌رج كراوه‌ و تا ئێستا نزیكه‌ی 40 ملیار دینار بۆ بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا خه‌رج كراوه‌ و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ درێغییه‌كی نه‌كردووه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.