ئەمشەو ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كران و تا ئێستا سەرچاوەی موشەکەکان نادیارن.
ئەمشەو پێنجشەممە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، بۆ جارێكی دیكه دوو موشه‌ك كه سه‌رچاوه‌ی هاویشتنیان نه‌زانراوه له‌نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له سنوری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
27ی ئه‌م مانگه‌ش میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، لە رێگەی ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا بنکەی تاجی لە باکووری بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە کرایە ئامانج.
لەماوەكانی رابردوودا، چەندین جار هێرشی موشەکی ئاراسته‌ی بنكه سەربازییەکانی هاوپه‌یمانان له بەغدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كراوه، مانگی رابردووش هێزێکی دژە تیرۆری عێراق چەندین سەرکردەی حزبوڵایان دەستگیرکرد، بەتۆمەتی هەڵدانی موشەک و بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانە و شوێنە هەستیارەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.