له قەڵادزێ باندێکی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ماڵێکدا دەستگیرکرا، پێکهاتبوون لە 3 کەس، دەستگیراوە بەسەر 2 کیلۆ و 600 گرام لە ماددەی هۆشبەر.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان هاتووه، هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) پاش بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوونی ورد باندێکی بازرگانی کردنیان بە ماددە هۆشبەرەکان لە ماڵێکدا دەستگیرکرد کە پێکهاتبوون لە 3 کەس، وە دوای گەڕان و پشکنین لە ماڵەکەدا دەستیش گیرا بەسەر ماددەی هۆشبەردا.
هاوکات دەستگیراوە بەسەر 2 کیلۆ و 600 گرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی ( هێرۆین و کریستاڵ) لەگەڵ ( 104762) دەنک حەبی جۆراوجۆر کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاوردەی هەرێم کراون، لەگەڵ ئەوانەشدا دەست گیراوە بەسەر ( 41 فیشەکی دەمانچە و 1 فیشەکی کڵاشینکۆف و 2 شانەی دەمانچە )
بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی14 لە یاسایی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەرجەمیان ڕاگیرکراون، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) بەردەوام لە ئەرکدان بۆ ڕێگریکردن لە هەموو ئەو خواردن و ماددە و کەرەستانەی مەترسیان بۆ کۆی کۆمەڵگا هەیە، وێڕای نەهێشتنی تاوانی جۆراوجۆر و دەیان دیاردەی قێزەون کە دواجار ئامانج لێی کەشێکی تەندروستە بۆ کۆمەڵگا و ڕێگری کردنە لە بەلاڕێدابردنی خەڵک بۆ پەلکێشکردنی هەموو دیاردە زیان بەخشەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.