Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:15

فلیمی الھاویە خەڵاتی باشترین دەرھێنانی لە کۆبانێ بەدەستھێن

لە دەرھێنانی (سامی کاکە)
کوردستان TV
100%

دوای بەشداربوون لە زۆرترین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و دەستەبەرکردنی چەند خەڵاتێکی جۆراوجۆر، یٔەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی براوەی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی کۆبانی بۆ کورتە فیلم ڕاگەیاندرا، لە فێستیڤاڵەکەشدا کە زۆرترین وڵاتی عەرەبی و جیھانی تێیدا بەشداربوون، کورتە فیلمی (الھاویە – خەرەند)، کە لە دەرھێنانی (سامی کاکە)ـیە بوو بە خاوەنی خەڵاتی باشترین دەرھێنان لە فێستیڤاڵە ھونەرییەکەدا.

ktv
ناوەڕۆکی بەرھەمەکەش باس لە یٔێش و یٔازاری خانەوادەیەک دەکات، کە جەنگ و بارودۆخی نالەباری ژیان لە ناوچەکەیاندا لە زێدی خۆیاندا بێبەشیان دەکات و بە ناچاری ڕوو لە دوورگەیەکی یٔارام دەکەن، بەڵام لەوێشدا یٔاوڕ بۆ نیشتمان دەدەنەوە و فرمێسکێکی قوڵ بۆ ڕۆژانی جوانی یٔەو وڵاتە ھەڵدەکێشن.
سامی کاکە، لەو بەرھەمەدا ھەوڵیداوە، نەھامەتیەکانی جەنگ و دابڕان لە نیشتمان بکات بە کەرەستەیەکی زیندوو بۆ بەرھەمە سینەماییەکەی، یٔەمەش لای گەورە سینەماکارانی عەرەبی و جیھانی پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و ڕۆڵی دەرھێنەریش لەو بوارەدا بەرز نرخێندرا و بەرھەمە سینەماییەکەش خەڵاتێکی دیکەی خستە پاڵ سەرکەوتنەکانی ڕابردووی خۆی.

ktv

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.