له ئاگادارینامهیهكدا فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی ڕایگهیاند: ههر گهشتیارێك بیهوێت له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانییهوه گهشت بكات پێویسته بهر له 48 كاتژمێر پشكنینی PCR ئهنجام بدات.
دهقی ئاگاداری نامهكه:
دوابەدوایی بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٨/١ ەوەبەپێ ی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی و بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێز دەکەین کە پێویستە پێش (٤٨) کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشتەکە پشکنینی (PCR) ئەنجام بدەن بۆ ئەو مەبەستە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر علی والی بەگ لە سلێمانی - سەرچنار دیاری کراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە ، داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ئەوانەی کە گەشتەکانیان نزیکە پلە بکەن لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینەبە پێچەوانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشکنین گەشتیار ڕێگەی پێنادرێت گەشت بکات .
بەھیوای پابەندبوون و سەلامەتیتان
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٧/٣١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.