Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:22

کتێبی(کۆرۆنا سەربازێکی تۆڵەستێن یان تاقیکردنەوەیەکی دژوار)  بڵاوکرایه‌وه‌

له‌ نووسینی د. جەعفەر نەجم الدین گوانی
کوردستان TV
100%

مامۆستایەكی زانكۆ، لە هەمانكاتیشدا وتار خوێنی ئایینییە پەرتوكی كۆرۆنا بە ناوی (كۆرۆنا سەربازێكی تۆڵەستێن یان تاقیكردنەوەیەكی دژوار) بەچاپ گەیاندووە.
د. جەعفەر نەجم الدین گوانی، مامۆستای زانكۆ، بە زاری كرمانجی راگەیاند " تازە كۆرۆنا لە چین سەری هەڵدا بوو، بەبیركردنەوەی كەسانێك بە سەربازی خوا هەژمار دەكرا، لە یەكەم وتاری ئایینیمان بۆ وڵامی ئەو خەڵكانە گوتمان واز لەوە بێنن.

ئەو نەخۆشییە وەكو سەربازی خوا دژی چین بناسێنن، كەسانێك قسەكەیان پێناخۆش بوو، دواتر زۆربەی خەڵك هەمان ڕایان بۆ دروست بوو بەڵام كاتی ویست، بۆ ئەم مەبەستە هەستام بە نووسین و بڵاوكردنەوەی كتێبێك بە ناوی (كۆرۆنا سەربازێكی تۆڵەستێن یان تاقیكردنەوەیەكی دژوار) .


ئەوەشی خستەروو " ناوەڕۆكی كتێبەكه‌ كۆمەڵە پرسێك لەخۆ دەگرێت وەك: بۆچی بەردەوام ئەم نەخۆشیانە دێن؟ بەڵاو كارەساتەكان بۆچی؟ چ كاتێك بەڵاو نەخۆشی دەبنە تاقیكردنەوە؟ ئەو تاقیكردنەوانە مانایان چییە؟ ئایا نەخۆشی تۆڵەی خوایە؟ چۆن و چ كاتێك و دژی كێ نەخۆشی و ڤایرۆس دەبنە سەربازی خوا؟ چۆن. نەخۆشی وەكو پشتیوان تەماشا دەكرێن؟ ئایا ئەو سزایانەی پێشوو دووبارە دەبنەوە؟ چ كاتێك ئەوانە دەبنە فیتنەو تۆڵەی گشتی؟ ئەی بۆچی خەڵكانێك هەموو ڕووداوێك بەم جۆرە تەفسیر دەكەنەوە"
ژێده‌ر: زرای كرمانجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.