Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 20:08

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک له‌ شارۆچکه‌ی که‌لار روویدا

به‌ گوڕی 3،7 پله
کوردستان TV
#7
100%
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان‏ رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ 01-08-2020 دوو بوومه‌له‌رزه‌ به‌دووری 30 كلیۆمه‌تر له‌خانه‌قین و 39 كلیۆمه‌تر له‌كفری، به‌قوڵایی 10 كم روویداوه‌و وهاووڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه‌ سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێكى نه‌بووه‌.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان‏ ده‌ڵێت: چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌كرمانشان بووه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌سته‌ی گشتی له‌كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌ گوڕی 3،7 پله‌ له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار له‌ پارێزگای سلێمانی تۆمار كردووه‌.
ده‌سته‌كه‌ له‌ راپۆرتێكیدا گوتی: گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ 3،7 پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌رو هاووڵاتیان هه‌ستیان پێ كردووه‌.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌كه‌ داوای له‌ هاووڵاتیان كردووه‌ ،هوشیار بن و له‌ده‌نگۆو هه‌واڵی ناڕاست دووربكه‌ونه‌وه‌و پابه‌ند بن به‌و رێنماییانه‌ی كه‌ له‌ ده‌سته‌ی  گشتی كه‌شناسی و بووله‌رزه‌زانی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.
99

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی/ رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.